خەساری٧٥لەسەتی خوێندنگەکانی کەرتی غەززە بەهۆی شەڕی کاولکەر
کانونی دوھەم 25, 2024 14:30 Asia/Tehran
ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ وشدارییان دا لەبارەی دۆخی قەیرانیی خوێندنگەکانی غەززەو سیستەمی پەروەردە لەو دەڤەرەدا بەهۆی شەڕی ئەم دواییە
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە رۆژی جیهانیی پەروەردەدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی پەروەردە لە غەززە، ڕایانگەیاند، شەڕی وێرانکەر لە غەززە، بووەتە هۆی زیان پێ گەیشتنی٧٥لەسەتای خوێندنگەکان لەو ناوچەیە.
لە بەیاننامەی هاوبەشی ژمارێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆیی جیهانی لەوبارەوە جەختیان کرد؛ زیاتر لە٦٢٥هەزار قوتابی و خوێندکار لە کەرتی غەززە پتر لە سێ مانگە کە بێ بەشن لە خوێندن.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە: شەڕ، خەساری ٧٥ لەسەتی گەیاندووە بە خوێندنگەکان لە کەرتی غەززە.
لەو بەیاننامەی ئەو ڕێکخراوە نیودەوڵەتییانەدا هەروەها جەخت کراوە؛ بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی هێمنی بۆ خوێندنگەکان، پێویستە شەڕ بوەستێندرێ.