شوبات 04, 2024 07:00 Asia/Tehran

بارودۆخی بەهەزاران ئاوارەو پەرتەوازەی فەلەستینی لە کەرتی غەزە بەتایبەت لەنێو نەخۆشخانەکانی ئەو کەرتە بەردەوام ڕوو لە خراپتر بوونە.

کارگێڕی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە لانیکەم بیست و دوو هەزار فەلەستینی پەنایان بردۆتە نەخۆشخانەی خان یونسی ئەو کەرتەو لە دۆخێکی نامرۆیی و شپرزەدا دەژین.

مانگی سووری فەلەستینیش پێداگری کرد کە نەخۆشخانەی ئەمەل تووشی کێشە هاتوە لەبەر نەبوونی کەپسوولی ئۆکسیژن و ئامێری نەشتەرگەری و دەرمانی نەخۆشی دژوار.

بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ئەو کەرتە هاوکات داوایان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و بنیاتەکانی سەر بەو ڕێکخراوە کرد کە بەخێرایی کارێک بکەن بۆ دابینی بژیوو دەواو دەرمانی پەرتەوازە فەلەستینیەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەرتەشی ئەو ڕژیمە زۆرجار ماڵی خەڵکی لە ڕۆژهەڵاتی کۆگەی پزیشکی ناسری بۆردومان و تۆپباران کردوە.

سەرپەیڤ