هەڵمەتی نوێی هێزەکانی کەتائیبی قەسام لە کەرتی غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i424899-هەڵمەتی_نوێی_هێزەکانی_کەتائیبی_قەسام_لە_کەرتی_غەزە
هێزەکانی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس لەمیانەی چەند ڕاگەیاندراوی کورت دا ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری توانیویانە لە دەڤەری جەوازاتی ڕۆژئاوای غەزە پازدە چەکداری زایۆنیستی لە نزیکەوە بکوژن.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 04, 2024 04:30 Asia/Tehran

هێزەکانی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس لەمیانەی چەند ڕاگەیاندراوی کورت دا ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری توانیویانە لە دەڤەری جەوازاتی ڕۆژئاوای غەزە پازدە چەکداری زایۆنیستی لە نزیکەوە بکوژن.

قەسام لەو ڕاگەیاندراوەی دا دەڵێ کە هاوکات هێزەکانی خۆڕاگری توانیویانە تاک هەڵگرێکی داگیرکەران لەهەمان دەڤەر بە ڕاکێتی یاسین لێک بڵاو بکەن و تاقمێک چەکداری زایۆنیست لە ڕۆژئاوای ئەو کەرتەش بە هاوەن بکەنە ئامانج.

ئەو گروپە هەروەها وتویەتی کە سێ دەبابەی میرکاوای ڕژیمی زایۆنیستی خستۆتە بۆسەوەو بە ڕاکێتی یاسین و بۆمبی ئیشواز داوەتە بەر پەلامار.

سەرایا قودس"ی لقی سەربازی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیشڕایگەیاند کە هێزەکانی توانیویانەگروپێکی ئیسڕائیلی دە کەسی لە ماڵیکی گەڕەکی ئەمەلی خان یۆنس بە ئارپی جی بکەنە ئامانج و کە لەئاکامی دا ژومارەیەکیان بکوژرێن و بریندار ببن.

سەرایا قودس هاوکات ڕاشیگەیاند کە تاقمێک چەکدارو تانکهەڵگرەکانیان لە ڕۆژئاوای خان یونس"یش بە هاوەنی شەست میلیم کراوەتە ئامانج.