شوبات 07, 2024 07:00 Asia/Tehran

ناوەندی منداڵانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناسراو بە یونیسێف شداری دا لە حاند ڕەوشی نالەباری منداڵانی کەرتی غەززە و ڕایگەیاند: نزیکەی یەک ملوێن و سێسەد هەزار کەس کە ٦١٠ هەزاریان منداڵن لە سەر شەقام و جادەکانی شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە ژیان دەبەنە سەر.

ئەم ناوەندەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری داوە کە قەیرانی مرۆیی لە غەززە هەزاران کەسی خستۆتە مەترسیی نەخۆشی و پەتای پڕمەترسییەوە.نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە پەلاماری ئیسراییل بۆتە هۆی ئاوارە بوونی ٨٥%ی حەشیمەتی غەززە لەبەر کەمبوونی  خۆراک و خواردنەوە، ئاوی پاک و دەرمان، لە کاتێکدا کە ٦٠%ی ژێرخانەکانی غەززەیش تەواو کاول بوونە.

اشرف القدره وتەبێژی وەزارەتی تەندرووسیی غەززە وتی: تا ئێستا ٦٦٨٣٥ کەس بریندار بوونە و هەروەها زیاتر لە حەوت هەزار کەسیش لە ژێر دار و پەردوودا ماونەتەوە. ناوبراو وتیشی: ڕژێمی داگیرکەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابدروودا ١٣ جەنایەتی تازەی دژ بە خەلکی مەدەنی ئەنجام داوە کە بۆتە هۆی شەهید بوونی ١١٣ کەس و بریندار بوونەی ٢٠٥ کەس. 

سەرپەیڤ