شوبات 12, 2024 12:30 Asia/Tehran

وەزیری تەندرووستیی فەلەستین وشداری دا لەحاند ڕەوشی کارەساتباری مرۆیی و تەندرووستیی لە کەرتی غەززە بە هۆی بەردەوام بوونی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بەم کەرتە.

"می الکیله" وەزیری تەندرووستیی فەلەستین پێی داگرت: پاش تێپەڕینی ١٢٨ ڕۆژ لە دەسپێبوونی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە و ژینۆساید لەم کەرتە ئێمە ڕادەگەیەنین کە بەرەوڕووی کارەساتێکی مرۆیی و تەندرووستیی تەواو بووینەتەوە.ئەلکیلە وتیشی: ئێمە تەواو پێویستمان بە پشتیوانیکرانی ناوەندە تەندرووستی و دەرمانییەکان و هێزی فریاگوزارمان هەیە. ناوبراو راشکاوانە وتی: ئەوەی لە محەممەد ئەبووسەلمیەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفای غەززە قەوما، لە ڕیز جەنایەتی دڕندانە دێتە ئەژمار.

لە لایەکی دیکەوە بەپرسی ئیدارەی فریاگوزاری لە ڕێکخراوی بەرگریی مەدەنیی کەرتی غەززەیش پێیداگرت: پارێزگای ڕەفەح لەبەر حەشیمەتی یەکجار زۆری ئاوارەی فەلەستینی ، ئیمکاناتی سەرەتایی ژیانیشی تێدا پەیدا نابێ.

سەرپەیڤ