شوبات 14, 2024 08:00 Asia/Tehran

وتەبێژی سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلێدوانێکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەبارەی شپرزەبوونی بارودۆخی کەرتی غەززە پێی داگرت؛ هەزاران منداڵی فەلەستینی لەو دەڤەرە، خێزانەکانیان لەدەست داوە.

"جەیمز ئێلدر"بەئاماژە بەوەی کە بارودۆخ لە کەرتی غەززە زۆر شپرز بووە، ڕایگەیاند، حەوت هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە، خێزانەکانیان لەدەست داوە.

وتەبێژی نووسینگەی سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: بارودۆخی کەرتی غەززە لەکاتێکدا شپرزو ناجێگیربووە کە شایەتی هەڕەشەوگوڕەشەی تەلاویڤین لەمەڕ ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی بۆسەر رەفەح هەڵکەوتوو لەباشووری ئەو ناوچەیە.

"کەریم خان" دادوەری گشتیی دیوانی نێونەتەوەیی سزا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: زۆر نیگەران و بەپەرۆشین لەبەر ئەو راپۆر وهەواڵانەی سەبارەت بە بۆردومان و ئەگەری هێرشی ویشکانیی هێزە ئیسرائیلییەکان بۆسەر رەفەح بڵاو دەبنەوە. ئەو بەرپرسەی دیوانی ڕاگەیشتن بەتاوانە جەنگییەکان وشداریی دا: نووسینگەی من چالاکانە، ئەنجامدرانی هەرچەشنە تاوانێک تاووتوێ دەکا. بێگومان کەسانێک کە پێشێلی یاساوڕێساکان دەکەن، دەبێ وەڵام بدەنەوە.

سەرپەیڤ