جیهادی ئیسلامی: نەتانیاهۆ شێلگیر نیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ
جێگری سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕو گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان شێلگیر نیە.
محمد هیندی وتی نەتانیاهۆو کابینەی شەڕەکەی بەنیازی کات کڕینن بۆ دەستپێکی پەلاماری وشکانی بۆسەر ڕەفەح و دەربەدەرکردنی خەڵکی فەلەستین لە غەزەو هەربۆیە نەتانیاهۆ لەسەر هیچ ڕێککەوتنێک شێلگیر نیەو لەو پەیوەندیەدا خاوەنی بەرژەوەندی تاکەکەسیەو بەدوای ئامانجی تاکەکەسی خۆیەوەیەتی.
هیندی هەروەها ڕایگەیاند کە نەتانیاهۆ لەو خەیالەدایە کە گۆیا دەتوانێ لە ڕەفەح دەسکەوتی هەبێ و دووریش نیە کە چرا سەوزی ئەمریکا خۆی ئامادە بکا بۆ پەلاماردانی ڕەفەح.
دیارە پیلانی زایۆنیستەکان کٶچکردنی زۆرەملیانەی خەڵکی فەلەستین"ە، هەربۆیە ناوبراو بەنیاز نیە مۆڵەت بدا کە ئاوارەو پەرتەوازەکان لە باشووری ئەو کەرتەوە بگەڕێنەوە بۆ باکووری غەزە.