شوبات 17, 2024 08:00 Asia/Tehran

سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) پێی داگرت، بۆ هەر ڕێککەوتنێک، گەرەنتیی مسۆگەربوونی ئاگربەس، پێویستە.

"ئیسماعیل هەنیە" وتی: هەرچەشنە ڕێککەوتنێکی شیمانەیی دەبێ زامنی ئاگربەس، چوونەدەری سوپای رژیمی مرۆڤ کوژی ئیسرائیل لە کەرتی غەززەو ڕێککەوتن لەسەر پێک گۆڕینەوەی دیل و گیراوان بێ.

لەهەمان کاتدا، "محەممەد نزال" لە ڕێبەرانی حەماس وتی: داوای تاقمە خۆڕاگرەکان، چوونەدەری بەتەواوەتی چەکدارانی سوپای زایۆنی لە کەرتی غەززەو ئازادکرانی دیلە فەلەستینیەکان لەهەمبەر گیراوانی دوژمنی زایۆنی، بەتەواوەتی لۆژیکانەیە.

ئەو ڕێبەرەی حەماس وتیشی: ڕێککەوتن لەسەر پێک گۆڕینەوەی دیل و گیراوان لە کاتێکدا کە ژینۆسایدی نەتانیاهو بەدژ گەلی فەلەستین درێژەی بێ، قەبووڵنەکراوە.

سەرپەیڤ