هیوداریی وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕێککەوتنی ئاگربەس لە غەززە
وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هیوای خواست، ئاگربەس لە غەززەو ئازادکرانی دیلەکان و گیراوان جێبەجێ بکرێ.
وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دانوستانەکانی قاهیرەو نەیارەتی بینامین نەتانیاهو-ی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەگەڵ ئەو دانوستانانە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئازادکرانی گشت دیل و گیراوەکان و ئاگربەسی کاتی لە شەڕی غەززە، ڕایگەیاند؛ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هیوادارە، هەموو لایەنەکان بگەنەڕێککەوتنێک کە ئاگربەسی مرۆیانەو ئازادکرانی دیل و گیراوانی لێبکەوێتەوە.
"ستێفان دوجاریک" لەبارەی لێدوانی وتەبێژێکی دەوڵەتی نەتانیاهو لەمەڕ ئەوەی کە ئێستا کاتی خەڵات دان بە خەڵکی فەلەستین لەڕێی پێکهێنانی وڵاتی فەلەستینەوە، نیە، وتی: ڕێکاری دوو وڵاتی لەڕوانگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاکە ڕێگای یەکجاریی گەیشتن بە ئاشتەواییە.
دوجاریل لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەی ناسر لە خان یونسیش وتی: نابێ نەخۆشخانەکان بکرێن بە شوێنی شەڕ و پێکدادان و هەرچەشنە کردەیەکی سەربازی نابێ لە نەخۆشخانەدا ئەنجام بگرێ و لەهەمان کاتدا دەبێ هەرکردەیەکی سەربازی لە نەخۆشخانەکان، شەرمەزار و ئیدانە بکرێ.
بەم حاڵەوە، رژیمی زایۆنی بۆ شاردنەوەی تاوانکارییەکانی، بە درۆ و دەلەسە، هەوڵیەتی کاربکاتەسەر بیروڕای گشتی؛ هەرلەو ئاراستەدا، بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە بەیاننامەیەکدا و لەکاردانەوە بە ئیدیعاکانی سوپای رژیمی زایۆنیستی لەبارەی کەڵک وەرگرتنی سەربازیی موقاوەمە لە نەخۆشخانەکانی غەززە، ڕایگەیاند، زایۆنییەکان بۆ پاسای تاوانە جەنگییەکانیان، دەستیان کردووە بە درۆ و دەلەسە.
حەماس بەجاران داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وڕێکخراوە مرۆییەکان کردووە، لیژنەیەکی نێونەتەوەیی بێتە غەززە بەمەبەستی پشکنینی نەخۆشخانەکان وسەلماندنی درو دەلەسەی داگیرکەرانی قودس. لەلایەکی دیکەوە، پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر رەفەح هەروا بەردەوامە. لە هەمان کاتدا، شێخ نەعیم قاسم-ی جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای پێداگریی لەسەر درێژەی داکۆکییەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان لە خەڵکی ستەملێکراو و بەهێزی غەززە، وتی: موقاوەمەی ئیسلامیی لوبنان، دەست لە پاڵپشتی کردنی غەززە هەڵناگرێ.
شێخ نەعیم قاسم وتیشی:هیچ قسەوباسێک لەبارەی سنورە باشوریەکان لەئارادا نابێ، مەگەرپاش وەستانی بەتەواوەتی دەسدرێژکاریی سەربازیی سەرغەززە.
پێشتر،"بێنی گانتس"ی ئەندامی کابینەی جەنگی رژیمی زایۆنی وتبووی: هێرشە ئاسمانییەکانی ئێستای ئەو رژیمە بۆسەر چەند ناوچەیەکی لوبنان، دواوەڵامدانەوەی تەلاویڤ بە هەوڵەکانی خۆڕاگریی نیەو ئەو رژیمە، هێرش دەکاتەسەر بنکەو بارەگاکانی سوپای لوبنانیش.
هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی هەڵمەتی "باهۆزی ئەقسا" لەلایەن تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین، حیزبوڵڵای لوبنان لەئاراستەی سەرقاڵ کردنی بەشێکی زۆر لە چەکدارانی زایۆنی لەباکوری فەلەستین و کەمکردنی گوشار لەسەر موقاوەمە لە غەززە، دەستی کردووە بە ئەنجامدانی هەڵمەتی رۆژانەو قورس بەدژ ئامانجەکانی رژیمی زایۆنی لەناو خاکی فەلەستیندا. لەوبارەوە میدیا زایۆنییەکانیش چەندین جار دانیان بەوەداناوە کە حیزبوڵڵا لە باکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین هەروا باڵادەست و هێزمەندەو سوپای ئیسرائیل لەوناوچەیە، گرفتار بووە.