وریاییدانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین سەبارەت بە دۆخی شپرزەی نەخۆشخانەی ناسر
وەزارەتی دەرمان و تەندروستی فەلەستین داوای لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و کومیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور کرد کە بەخێرایی بێنە مەیدان بۆ پارێزگاری لە فەرمانبەرانی پزیشکی و نەخۆش و پەرتەوازەکانی نێو نەخۆشخانەی ناسر.
وەزارەتی دەرمان و تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە چوار نەخۆشی نێو نەخۆشخانەی ناسر لە کەرتی غەزە لەبەر نەبوونی ئامێری پزیشکی هەناسەکێشان و پچڕانی ڕەوتی ئۆکسیژن شەهید بوون.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوە چەکدارانی زایۆنیست هاوکات لەگەڵ گەمارۆو پەلاماردانی ئەو نەخۆشخانەو فەرمانبەرە پزیشکی و ئاوارەو دەربەدەرەکانی بەجێماوی نێو ئەونەخۆشخانەیان بەشێوەی بەردەوام خستە بەردەم کۆمەڵکوژی.
وەزارەتی دەرمان و تەندروستی فەلەستین، وێڕای ئاماژە بە وەی کە ڕژیمی زایۆنیستی هەوڵ دەدا کە ئەو نەخۆشخانە کاولبکا پێداگریشی کرد کە ئەو نەخۆشخانە کۆڵەکەو بنەمای خزمەتگوزاریە لەو کەرتەو لەکارکەوتنەکەی کارەسات دەبێ.
ئەو وەزارەتخانە هاوکات داواشی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بەتایبەت ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وخاچی سووری جیهانی کرد کە بۆ بەرگری لەگیانی فەرمانبەرە پزیشکی و ئاوارەو دەربەدەرەکانی بەجێماوی نێو ئەونەخۆشخانە بەخێرایی بێنە مەیدان.