شوبات 18, 2024 13:00 Asia/Tehran

ڕێکخراوێکی مافی مرۆیی بەبڵاو کردنەوەی راپۆرێکی ترسناک لەتاوانە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی بەدژ ژێرخانەکان وناوەندە فێرکارییەکان بەتایبەت زانکۆکانی غەززەو ترۆری مامۆستایانی زانکۆ و زانستوەران و.. وشداریی دا کە رژیمی ئیسرائیل دەیەوێ غەززە بکا بە شوێنێکی ناهێمن بۆ خەڵک.

ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی ئوروپا-مەدیتەرانە لە راپۆرە تازەکەی خۆیدا ڕایگەیاند، کرانەئامانجی سیستماتیک وبەربڵاوی زانکۆکان و ناوەندەکان و کەسانی فەرهەنگی لە غەززە، لەوێنەی لەناوبردنی دواهێماو نیشانەکانی ژیان لە کەرتی غەززەو لەچوارچێوەی درێژەی تاوانی ژینۆسایدە کە ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەری٢٠٢٣وە تائێستا لە غەززە، وەڕێی خستووە.

لە بەیاننامەی چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا-مەدیتەرانەدا جەخت کراوە، هێرشە سەربازییە بەردەوامەکانی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ڕەوتی فێرکاریی زانکۆکان و کۆلێژەکان و گشت ناوەندە فیرکارییەکانی بەتەواوەتی پەک پێ خستووە. هەڵبەت کارەسات هەر بەوەندە نابڕێتەوەو لەو ماوەدا، سێ سەرۆک زانکۆ و ٩٥ بەرپرس و مامۆستای زانکۆ لە کەرتی غەززە کە ٦٨ کەسیان پلەی پرۆفسۆریان بوو، شەهید کراون. هەروەها پتر لە هەشتاو هەشت هەزار خوێندکاری کچ و کوڕیش لە خوێندن لە زانکۆکانی غەززە، بێ بەش بوون.

سەرپەیڤ