شوبات 24, 2024 14:30 Asia/Tehran

وتەبێژی نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسا دۆخی دەرمان و تەندروستی و بژیوی خەڵکی کەرتی غەزەی بە یەگجار شپرزەو کارەساتبار زانی و پێداگری کرد لەسەر پێویستی یەگجار زۆری بەڕێکرانی یارمەتی مرۆیی و پزیشکی بۆ ئەو کەرتە.

"خەلیل ئەلدەقڕان"ی وتەبێژی نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسا ڕایگەیاند داگیرکەران لەچەند ڕۆژ لەمەوبەرەوە پەلامارێکی بەربڵاویان بۆسەر دەڤەرەکانی نێوەڕاستی شاری غەزە دەست پێکردوەو دڕندەکاری لەسەرانسەری ئەو ناوچە هەروا بەردەوامە.

چەند کاتژومێرێک لەمەوبەر چەند ناوچەیەک کرانە ئامانج و لەدوای ئەوە زۆرتر لە بیستو دوو شەهید کە زۆربەیان ژن و منداڵ و پیرو پەککەوتە بوون ڕاگۆێزرانە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا، وەک تەنیا نەخۆشخانەی جێگیر لەو ناوچە.

ئەو کەسانە لەنێو ماڵی خۆیان کرانە ئامانج و لەئاکامی ئەو پەلامارەدا گەڕەکێک بەتەواوی لەنێو چوو.

ناوبراو ڕایگەیاند کە لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئەم چرکەساتە زۆرتر لە سەدو دوازدە کەس بریندار بوون و ڕاگوێزرانە نەخۆشخانە.

لەبەر زۆڕی ڕێژەی شەهیدو بریندارەکانی، دۆخی تەندروستی و دەرمان لەو نەخۆشخانە بەهیچ شێوەیەک باش نیەو ئەو بەشە بەتەواوی لەنێو چوەو ئەو نەخۆشخانە لە هەرچەشنە ئامێرو دەرمان و سووتەمەنیەک بێ بەشەو ژمارەی نەخۆشەکان چوارهێندەی تەختەکانیەتی.

سەرپەیڤ