ئەولەوییەتی حەماس ڕاگیردرانی شەڕ، هەڵگیرانی گەمارۆ و گەیشتنی یارمەتییەکان بە غەززەیە
یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە گەڵاڵەی ئاگربڕ لە پاریس هێشتا بە تەواوەتی ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە.
"ئوسامه حەمدان» لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین حەماس سەبارەت بە مەسەلەی راگرتنی شەڕی غەززە وتی: دەقی پێشنووسی گەڵاڵەی ئاگربڕ لە پاریس هێشتا ڕێککەوتنی لەسەر نەکراوە. ڕژێمی زایۆنی نەیارەتی کردووە لەگەڵ پێشنووسی ڕێککەوتنی ئاراستەکراو لە لایەن ئەمریکاوە.
حەمدان جەختی کرد: بە بڕوای ئێمە، دەقی پێشنووسی ڕێککەوتننامەکەی ئەمریکا و ژمارە ئاماژاەپێکروەکان، لە راستیدا فڕ و فێڵ و لە ژێر باری بەرپرسایەتی دەرچوونی ڕژێمی داگیرکەرە. گەڵاڵەی پێشنیاری لە پاریس گەڵاڵەیەکی ئەمریکاییە و ئامانجیشی کڕینی دەرفەتێکی زیاترە بۆ نەتانیاهوو بۆ ئەوەی هێزبگرێتەوە بۆ پەلامارێکی تازە.
نابراو پێیداگرت: ئێمە لە دووی راگیردرانی شەڕ، هەڵگیرانی گەمارۆ و دەسپێبوونی بنیاتنانەوەی غەززەین بە بێ هیچ بەرتەسکییەک لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە. ئەولەوییەت ڕاگیردرانی شەڕ و پەلاماری دوژمنە.
ئوسامە حەمدان پێی داگرت: باس و خواسی سەر دەقی پێشنووسی گەڵاڵەی ئاراستەکراو لە راستیدا پڕوپاگەندایە و داخواززەکانی ئێمە دابین ناکات. بێتوو ئەم قات و قڕی و برسێتییەی لە غەززە کۆتایی نەیەت و شەڕ ڕانەگیردرێ، ڕێگا نادەین باروودۆخ بەم ڕەوشی بچێتە پێشەوە.
ناوبراو وتیشی: حکومەتی ئەمریکا هەوڵ دەدات لە ڕێگای خستنەدەرەوەی هەندێ هەواڵ و بابەتی سەبارەت بە ڕێککەوتن، کاریگەری دانێتە سەر بیرو ڕای گشتیی فەلەستین. ئاشکرا کردنی وردییاتی بەڵگەکەی پاریس لە ئاراستەی وەبن گوشارنان و هەروەها بەدیهێنانی سستی و لاوازی لە نێو فەلەستینییەکاندا ئەنجام دەبێ.