ئادار 04, 2024 11:00 Asia/Tehran

وتەبێژی لقی سەربازیی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە کۆتایی شەڕ لە غەززە بە مانای تێکشکانی بە تەواوەتی دوژمنی زایۆنییە، پێی داگرت: ئەوە پێشەکییەکە بۆ تیاچوونی بە تەواوەتیی ئیسراییل لە سەرانسەری خاکی فەلەستیندا.

ئەبووحەمزە وتی: بە هەموو هێزەکانمانەوە بەردەوام دەبین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنی و بەرگری لە خاکی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا و هەموو میحوەرەکانی شەڕ لە کەرتی غەززەدا. ئەبووحەمزە ڕاشکاوانە رایگەیاند: "سرایا القدس" بەردەوام دەبێ لە خەبات و بەرخۆدانی بەرامبەر بە ماشینی کوشتاری داگیرکەرانی زایۆنی لە کەرتی غەززەدا. وتەبێژی سەرایا ئەلقودس ڕوو لە عەرەبەکان و موسڵمانان وتی: هەروا کە بە بەجێهێنانی نوێژ و ڕۆژوو لە قاپیی ئیلاهیدا عیبادەت دەکەن، بۆ خەباتکارانی فەلەستینیش چەک بنێرن و فەریزەی جەهادیش بەجێبێنن. 

ئەبووحەمزە ڕاشیگەیاند: کەس نابێ بڕو و بیانوو بێنێتەوە لەبارەی بەشدارنەبوونی لەو شەڕەیدا کە ئێمە خەریکین بە نوێنەرانیەتی لە ئۆمەتی ئیسلامییەوە دەیکەین؛ بەتایبەت ئەو کەسانەی کە سوپا، فڕۆکە و تۆپخانەیان لە بەردەستدایە. وتەبێژی سەرایا ئەلقودس وتیشتی: بە گەلی فەلەستین ڕادەگەیەنین کە ڕەوشی ژیانی خۆڕاگریش هەروەک باروودۆخ و ڕەوشی ئێوەیە و لە داهاتوودا باسی ڕووداوەکانی پشتی پەردەی ئەم شەڕە و گیانبەخت کردنەکانی هێزەکانی خۆڕاگری لە کاتی مەترسی و لە مەیدانەکانی شەڕ و شەهادەتتان بۆ دەکەین. ئەبووحەمزە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: دوژمن خوازیاری شەڕێکی بێسنوور بوو و ئێمەیش بۆ بەجێهێنانی ئەمری ئیلاهی سەبارەت بە ئامادەباشی و خەبات، پێمان نایە ئەم مەیدانەوە.  

سەرپەیڤ