پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی بۆسەر کەرتی غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i425709-پەلاماری_ئاسمانی_و_تۆپخانەیی_بۆسەر_کەرتی_غەزە
لەنێو بێدەنگەی خەڵکی جیهان و پشتگوێ خرانی کۆمەڵکوژیەکەی خەڵکی غەزە، بۆردومانی ماڵەکانی ئەو خەڵکە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە هەروا بەردەوامە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئادار 10, 2024 05:30 Asia/Tehran

لەنێو بێدەنگەی خەڵکی جیهان و پشتگوێ خرانی کۆمەڵکوژیەکەی خەڵکی غەزە، بۆردومانی ماڵەکانی ئەو خەڵکە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە هەروا بەردەوامە.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی زایۆنیستی چەند شوێنێکی دەوری نەخۆشخانەیەکی باشوری غەزەیان بۆردومان کرد.

جگە لەو پەلامارە ئاسمانیانەی سەر کەرتی غەزە ماڵی هاووڵاتیانی فەلەستینیش لەو کەرتە هەروا لەلایەن ئەو ڕژیمەوە تۆپباران دەکرێن.

چەکدارانی زایۆنیست سەرلەبەیانی ئەمڕۆش هەڵیان کوتایە سەر شارە جۆربەجۆرەکانی لێواری ڕۆژئاوا خانووبەرەی خەڵکەکەی و شۆڤڵەکانی ئەو ڕژیمە شەقامی سەرەکی کەمپی نوورشەمسیان کاول کرد.

ئەو چەکدارانە لەدوای تەقە لە فەلەستینیەکان لەکاتی وەرگرتنی یارمەتی مرۆڤانەدا ئەمجارە ئۆتۆمبێلە فریاگوزارەکانی لیواری ڕۆژئاواشیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە خەباتگێرانی سەربە گوردانەکانی شوهەدای ئەقسا لە شاری قلقیلیە تووشی شەرو تێکهەڵچووەنێکی قورس هاتن و زایۆنیست و جبەخانەکانیان وەبەر هێرش دان.