بەردەوامبونی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە سەدو حەفتا و نۆهەمین ڕۆژی ژینۆسایدی ئەم ڕژێمە و ئەمریکا لە غەززە
هێزی داگیرکەری زایۆنی لە سەدو حەفتا و نۆهەمین ڕۆژی لەسەریەک بەردەوام بوو لە جەنایەتی ژینۆسایدی خۆی لە ناوچە جۆراجۆرەکانی کەرتی غەززەدا؛ بە ئەنجامدای دەیان پەلاماری ئاسمانی، گوللەباران و پشتێنی ئاگرین و قەلاچۆ کردنی خەڵکی مەدەنی.
ژێدەرە فەلەستینییەکان ئەمڕۆ سێشەممە رایانگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بەردەوامبوون لە پەلاماردانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی غەززە و ماڵ و جادە و ڕێگا و بان و شوێنی کۆبوونەوەی خەڵکی ئاوارەی ئەم کەرتەیان پێکاوە و سەدان کەسیان کوشتووە و یان بریندار کردووە. دەگوترێ بە هۆی بۆردومانکرانی ماڵی بنەماڵەی "زعرب" لە ڕۆژاوای ڕەفەح، پێنج شاروومەند لەوان دوو منداڵ شەهید بوون و ژمارێکیش بریندار.
تۆپخانەی زایۆنیەکانیش دەستی دایە کوتانی ناوچەی المغرقه و وادی غەززە لە باکووری ئۆردوگای ئەنوسەیرات لە ناوەراستی غەززەدا. هەروەها شەوی ڕابردوو بۆ هۆی بۆردومانکرانی دەیرولبەلەح لە کەرتی غەززە، پێنج شاروومەند لەوان هێزەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان شەهید بوون و ژمارێکیشیان بریندار.
لە هەواڵی دیکەدا باسی ئەوە کراوە کە هێزی داگیرکەری زایۆنی بە پەلاماردانی تیمێکی فریاگوزاری نێودەوڵەتی و بۆردومانی ئۆتۆمبیلەکەیان لە دەیرولبەلەح هەڵکەوتوو لە ناوەراستی کەرتی غەززە، ٧ کەس لەوان ٦ شاروومەندی بیانییان شەهید کرد. هێزی داگیرکەر هەروەها ئۆتۆمبیلێکی ناوەندی جیهانیی چێشتخانەی ناوەندی کە ڕێکخراوەیەکی خێرخوازیی نێودەوڵەتییە تەقاندەوە کە بە هۆی ئەو جەنایەتەیش ٥ کەس لەوان ٤ شاروومەندی بیانی شەهید بوون.
بزووتنەوەی حەماسیش بەش بەحاڵی خۆی پەلاماری سوپای ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆسەر کرێکاران و فەرمانبەرانی کۆمپانیای نێودەوڵەتیی چێشتخانەی ناوەندیی لە باشووری دەیرولبەلەحی بە تووندی ئیدانە کرد. حەماس لە بەیاننامکەیەکدا رایگەیاند: ئەم جەنایەتە دیسان پێداگرە لەسەر ئەوەی کە ڕژێمی داگیرکەر هێشتایش سوور و پێداگرە لەسەر سیاسەتی کوشتاری سیستماتیکی خەڵکی مەدەنیی بێدەرەتان و تیمە نێودەوڵەتییەکانی فریاگوزار و ڕێکخراوە مەدەنی و مرۆڤدۆستانەکان، وەک بەشیک ەلە هەوڵەکانی لە پێناو ترساندنی ئەو کرێکارانە و وازهێنانیان لە فەرمانبەرێتییە مرۆڤدۆستانەکانیان.
هەروەها لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی "البشیر" در الحکار" لە ناوچەی دەیرولبەلەح، منداڵێک شەهید بوو و ٢٠ کەسیش بریندار بوون. وەزارەتی تەندرووستیی غەززە دوایین ڕێژە و ئاماری شەهیدان و بریندارانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززەی بڵاو کردەوە و رایگەیاندووە ؛ لە دەسپێکی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە تا ئێستا، ٣٢ هەزار و ٩١٦ کەس شەهید بوونە و ٧٥ هەزار و ٤٩٤ کەسیش بریندار. وەزارەتی تەندرووستیی غەززە هەروەها رایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، ٧ جەنایەتی کارەساتباری ئەنجامداوە کە بە هۆی ئەو جەنایەتانەوە ٧١ کەس شەهید بوونە و ١٠٢ کەسیش بریندار.