ئانڕوا: ئیسراییل پێش دەگرێ بە گەیشتنی یارمەتییەکان بە باکووری کەرتی غەززە
ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان (ئانڕوا) ڕایگەیاند؛ ڕژێمی ئیسراییل ئێستایش هەر پێشگری دەکات لە گەیشتنی هێزەکانی ئەم ناوەندە و یارمەتییە بەڕێکراوەکان بە باکووری کەرتی غەززە.
ناوەندی فریاگوزاریی ئانڕوا لە بەیاننامەیەکدا ڕاشکاوانە رایگەیاند: ١٧٦ کەس لە فەرمانبەران و ستافی ئانڕوا لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە بە شێوەیەکی تۆقێنەر کوژراون.
ئاژانسی ئانڕوا لەم بەیاننامەیەدا وتیشی: ڕژێمی ئیسراییل ئێستایش هەر پێشگری دەکات لە گەیشتنی هێزەکانی ئەم ناوەندە و یارمەتییە بەڕێکراوەکان بە باکووری کەرتی غەززە و سەرباری ئەو پێشگرییانە تێپەڕینی زیاتر لە نیوەی یارمەتییە بەڕێکراوەکان بۆ کەرتی غەززە لە مانگی رابردوودا لە ڕێگای دوو دەروازی "کەرەم ئەبووسالم" و "ڕەفەح"ـەوە لە لایەن ئەم ئاژانسەوە ئەنجام دراوە.
«فیلیپ لازارینی»، کۆمیسەری گشتیی ئاژانسی ئانڕوایش وتی: کوژرانی هێزی مرۆییمان و پێشگری بە چوونی ئانڕوا بۆ نێو ئەو کاروانانەی بەرەو باکووری غەززە لەوان بەرەو نەخۆشخانەی شیفا دەڕۆن، پێویستی بە گۆڕدرانی هەرلەبنەڕەتەوەی سیاسەتەکانی کابینەی ڕژێمی زایۆنییە.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە وتیشی: ژماری شەهیدانی شەڕی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ڕابردووە گەیشتۆتە ٣٢ هەزار و ٩٧٥ کەس و ژماری بریندارانیش لە ٧٥ هەزار و ٦٠٠ کەس تێپەڕیوە.