پەیامی قەسام ڕوو لە ڕژێمی زایۆنی: لە کۆڵانەکانی غەززەدا دەسووتێن
نیسان 08, 2024 11:30 Asia/Tehran
گوردانەکانی عززەدین قەسام بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕوو لە ڕژێمی زایۆنی رایگەیاند کە لە کۆڵانەکانی غەززەدا دەسووتێن.
گوردانەکانی عزەدین قەسام لقی سەربازیی حەماس ئەمڕۆ بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆییەک ڕوو لە ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند: ئێوە دەتوانن بێنە نێو شەقامەکانی غەززەوە، بەڵام بە ویست و ورەی بەرزی خەباتکارانی ئازا و بوێری ئێمە هەر جار کە دێنە ناوەوە، لە کوچە و کۆڵانەکانی ئێمەدا دەسووتێن.
گوردانەکانی عزەدین قەسام لەم ڤیدیۆیەدا چەن دیمەنێکی لە شەڕ و پێکدادانەکانی غەززە و تیاچوونی تانکەکانی دوژمنی زایۆنیشی بڵاو کردەوە.
پێشتریش گوردانەکانی عززەدین قەسام کاردانەوەی نیشان دابوو بەرامبەر بە چوونەدەری سوپای ڕژێمی زایۆنی لە خان یونس و ئەو کردەوەی گەڕاندبوویەوە بۆ ئەوەی کە ئەم ڕژێمە دەستی نەگەیشتووە بە ئامانجەکانی.