بانگهێشتی بزوتنەوەی فەتح بۆ مان گرتنی سەراسەری لە باکووری ڕۆخی خۆرئاوایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i426720-بانگهێشتی_بزوتنەوەی_فەتح_بۆ_مان_گرتنی_سەراسەری_لە_باکووری_ڕۆخی_خۆرئاوایی
بزوتنەوەی فەتح لەبەیاننامەیەکدا خوازیاری مان گرتنی سەرانسەری لە ناوچە باکووریەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی لەناڕەزایەتی دەربڕین بە جەناتی سەربازانی ئیسرائیلی لە ئۆردوگای نورشەمس بوو
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 21, 2024 08:49 Asia/Tehran
  • بانگهێشتی بزوتنەوەی فەتح بۆ مان گرتنی سەراسەری لە باکووری ڕۆخی خۆرئاوایی

بزوتنەوەی فەتح لەبەیاننامەیەکدا خوازیاری مان گرتنی سەرانسەری لە ناوچە باکووریەکانی ڕۆخی خۆرئاوایی لەناڕەزایەتی دەربڕین بە جەناتی سەربازانی ئیسرائیلی لە ئۆردوگای نورشەمس بوو

لەبەیاننامەیەکدا لەدانیشتووانی ناوچەی باکووری ڕۆخی خۆرئاوایی داوای کرد هەتا ڕۆژی یەکشەممە ئەمڕۆ لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە پەلاماری بەربڵاوی سەربازانی ئیسرائیلی بۆسەرشاری تولکەرم بەتایبەت ئۆردوگای نۆرشەمس وجەنایەتەکانی داگیرکەران لەغەزە، وێڕای مان گرتنی سەرانسەری  دەس بدەنە بەربەرەکانێ بەربڵاولەگەڵ زایۆنیەکان . بەپێی ڕاگەیاندنی بڕێک لە سەرچاوەکان، فەلەستینیەکان لە شاری بەیتۆلموقەدەس یش ئەمڕۆدەس ئەدەنە مان گرتنی سەرانسەری.ئۆردوگای نورشەمس لە باکووری ڕۆژئاوایی ڕۆخی خۆرئاوایی لەکۆتایی شەوی پێنجشەممە هەتا ئێستاکە شایەتی تێکەڵچوونی توند لەنێوان سەربازانی زایۆنی لەگەڵ گەنجانی گوردانی تولکەرم سەربەگروپی خۆڕاگری "سرایا قودس "ە.

.