May 13, 2024 14:00 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی فەلەستین پێداگری کرد کە خۆڕاگری فەلەستین تا سەرکەوتن هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر خەباتەکەی خۆی.

زیاد نەخالەی سکرتێری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین پێداگری کرد خۆڕاگری فەلەستین تا سەرکەوتن هەروا بەردەوام دەبێ لەسەر خەباتەکەی خۆی، ئەوەش لەکاتێکدایە کە دەستدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر کەرتی غەزە چۆتە نێو هەشتەمین مانگی خۆی.

نەخالە ڕۆژی یەکشەم لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ سکرتێرەکانی گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستین لە دیمشق ڕایگەیاند کە خەڵک و خۆڕاگری فەلەستین لە غەزە لەنێو شەڕێکی کەم وێنەدان و خەڵکی غەزەش بەشێوەیەکی بێ وێنە شەڕ دەکەن و ڕژیمی زایۆنیستیش لەگەڵ خۆڕاگریەکی دەگمەن دا ڕوبەڕو بۆتەوە.

ناوبراو پێداگری کرد کە سەرەڕای سەرجەم لەخۆبوردویەکان و شەهیدبوونی ژومارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی فەلەستین خۆڕاگری هەروا باشترین بژارەیە.

سکرتێری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی فەلەستین پێداگری کرد کە ئەو شەرە ئەزمونێکە بۆ هەموو لایەک و بۆ ئەو خەڵکەش کە تووشی پەرتەوازەیی و داگیرکاری هاتوون و هەربۆیە بێتوو لەگەڵ دوژمن شەڕ نەکەین هەروا وڵاتەکەمان داگیرکراو دەبێ.

سەرپەیڤ