ئانڕوا: زیاتر لە ١٥٠ هەزار ژنی دووگیان لە غەززە لە ڕەوشێکی نالەباری تەندرووستیدان
ڕێکخراوی ئانڕوا وشداری دا: زیاتر لە ١٥٠ هەزار ژنی دووگیان لە غەززە بەتایبەت بە هەمدیسان ئاوارە بوونەوەی خەڵک و هەڵاتنیان لە ڕەفەح لەبەر دەسدرێژییە بێوچانەکانی ئیسراییل بۆ سەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردووە، بەرەوڕووی ڕەوشێکی نالەباری تەندرووستی بوونەتەوە.
ئاژانسی فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان پێیداگرت؛ هیچ منداڵێک لە جیهاندا نابێ ئاوا ئێش و ئازار بچێژێ، ئێمە هەر ئێستا پێویستمان بە ئاگربڕە.
ئەم ڕێکخراوەیە بڕوای وایە بە سەرلەنوێ ئاوارە بوونەوەی فەلەستینییەکان وکۆچ کردنیان لە ڕەفەحەوە بەرەو خان یونس، کە نە ئاوی هەیە و نە هیچ ئیمکاناتێکی ژێرخانی، ئاستێکی تازەی هیوابڕاوی دەردەکەوێ لە پێش چاوی هەموو خەڵکی جیهاندا.
سنووقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتوەکان پێشتر جەختی کردبوو کە ٩٥%ی ژنانی دووگیان یان شیردەر لەباری خۆراک و خواردنەوە لە نەبوونی و قاتوقڕییەکی تەواودان.