May 16, 2024 14:00 Asia/Tehran

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بەبۆنەی حەفتاو شەشەمین ساڵهاتی ڕۆژی نەگبەتی پێداگری کرد لەسەر بەردەوەامی خۆڕاگری.

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین دوێنی چوارشەم لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک بەبۆنەی حەفتاو شەشەمین ساڵهاتی ڕۆژی نەگبەتی پێداگری کرد کە لەماوەی ئەو حەفتاو شەش ساڵی ڕابردوو سەرەڕای داگیرکاری فەلەستینی داگیرکراو و کۆچی زۆرەملی ئەو خەڵکە و دڕندەکاری و چەواشەی ڕاستیەکان بەڵام گەلی فەلەستین پتەوو هێزمەندانە درێژە دەداتە خۆڕاگریەکەی.

لەو ڕاگەیاندراوەدا وتراوە کە گەلی فەلەستین توانی ئەو ڕژیمە بخاتە بەردەم لەنێوچوون و سەلماندی کە بە قەڵاچۆو خوێنڕێژی خۆی بەردەوام دەکا.

ئەو بزوتنەوە هاوکات هاودەستی ڕژیمە سازشکارە عەرەبیەکان لەگەڵ ئەو ڕژیمە داگیرکەرە شەرمەزار دەکاو سڵاویش دەنێرێ بۆ گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستین و خەڵکی ئازادیخوازی جیهان لە پێتەختی سەرجەم زانکۆو وڵاتان.

سەرپەیڤ