هەنیە :شەهید ڕەئیسی لەسەرپشتیوانی ولاگری کردن لە ئارمانجی فەلەستین پیداگری دەکرد
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهیدانی خزمەت لە زانکۆی تاران وتی: لە دوایین دیداروچاوپێکەوتن کە لەگەڵ شەهید ڕەئیسی هەمبوو بەڕێزیان پیداگریان دەکردە سەر هەڵوێستە پاوەجیی کانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە داکۆکی کردن وپشتیوانی کردن لە گەلی فەلەستین
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی سەرۆک کۆمار وشەهیدانی خزمەت لە زانکۆی تاران لە وتاردانێکدا ڕایگەیاند: ئەی برایانی ئازیز، وێڕای سڵاوودروود لەئێوە ڕادەگەینم بەناوی نەتەوەی فەلەستین وگروپەکانی خۆڕاگری فەلەستین لە غەززە هاتووین هەتا سەرەخۆشی بکەین لە کۆماری ئیسلامی ئێران. ناوبراو وتیشی: لەمانگی پیرۆز ومۆبارەکی ڕەمەزان ولەسەفەربۆ تاران دیداروچاوپێکەوتنیکمان لەگەڵ سەرۆک کۆماری شەهید ئەنجام دا وبەڕێزیان پیداگریان کرد لە سەر هەڵوێستی پتەووپاوەجیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لاگری کردن ولەپشتیوانی کردن لە گەلی فەلەستین .لەدڕێژەیش داهەنیە وتی: لەو دیدارەدا بەڕێزیان پیداگری کرد: پرسی فەلەستین پرسی یەکەمی ئۆمەتی ئیسلامیە وئۆمەتی ئیسلامی دەبێ بەرپرسایەتیەکانی خۆیان بە جێ بینن هەتا گەلی فەلەستین سەرزەوینەکەیان ئازاد بکەن. پرسی فەلەستین پرسێکی سیاسی نیە وئەم پرسە لە قوڵایی بیروبڕوای ئۆمەتی ئیسلامی دایە چۆنکە ڕۆگەی یەکەمی موسوڵمان لەم سەرزەوینە دایە. هەنیە پیداگری کرد : جاڕێکی تر دەبیژین دڵنیاین کۆماری ئیسلامی درێژە ئەدات بە لاگری وپشتیوانی خۆی لەگەلی فەلەستین لەلایەن ڕێبەری شۆڕس وبەرپرسەکانیەوە هەتا لەسەربانی مزگەوتی ئەقسا ئاڵای سەرکەوتن هەڵکەین وبیشەکینینەوە.