حوزه‌یران 01, 2024 09:45 Asia/Tehran

باڵوێزی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە ئینگلیز بێدەنگەی ئەمریکا بەرامبەر بە پەلامارە کارەساتبارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر شاری سنوری ڕەفەحی بە نیشاندەری لێنەهاتویی و دووڕویی کۆشکی سپی زانی.

"حیسام زەملەت"ی ڕەخنەی گرت لە بێدەنگەی زلهێزە جیهانیەکان بەرامبەر بە پەلامارە کارەساتبارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر شاری سنوری ڕەفەح" و خەڵکە ىێ تاوان و زۆرلێکراوەکەی و وتی کە قەیرانە مرۆیەکەی کەرتی غەزە دەبێ چەندە کارەساتبار بێ کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی تاڕادەیەک هەڵوێستیان گرت و دیارە کە خەڵکی جیهان قەڵاچۆی ئەو خەڵکە بەدی دەکا، بەڵام ئەمریکا هەروا بانگەشەی ئەوە دەکا کە گۆیا ئەو ڕژیمە هێڵی سوری نەبەزاندوە، کە ئەوەش نێشاندەری لێنەهاتوویی و دووڕویی ئەمریکایە.

زایۆنیستەکان بەبیانووی هەوڵ بۆ لەنێوبردنی حەماس هەڵیان کوتایە سەر ڕەفەح و بەملوێن کەسی جێگیر لەو دەڤەرەو تاکوو ئێستا بەدەیان کەسیان لێ شەهید کردوون.

ئەو دڕندەکاریەش ڕوبەڕوو بۆتەوە لەگەڵ شەرمەزارکرانی زایۆنیستەکان لەلایەن وڵات و بنیاتەو کۆڕو کۆمەڵە جیهانیەکان، بەڵام ئەو ڕژیمە بەبێ هیچ گرینگی دانێک بەو هەڵوێستانە هەروا کەم و زۆر بەردەوامن لەسەر درندەکاریەکانیان.

سەرپەیڤ