سێبەری ڕەشی قات و قڕی خەریکە باڵ دەکێشێ بە سەر باکووری کەرتی غەززەدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i428014-سێبەری_ڕەشی_قات_و_قڕی_خەریکە_باڵ_دەکێشێ_بە_سەر_باکووری_کەرتی_غەززەدا
ئانڕوا ڕایگەیاند کە هەموو دانیشتووانی کەرتی غەززە لەبەر نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە بە هۆی پەککەوتنی کەرەستەکانی ئاوشیرینکەری ئەم ناوچەیە، مەترسیی مردنیان لە سەرە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2024 06:06 Asia/Tehran

ئانڕوا ڕایگەیاند کە هەموو دانیشتووانی کەرتی غەززە لەبەر نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوە بە هۆی پەککەوتنی کەرەستەکانی ئاوشیرینکەری ئەم ناوچەیە، مەترسیی مردنیان لە سەرە.

ئانڕوا لە بەیاننامەیەکدا وتیشی: هەموو دانیشتووانی ئەم ناوچەیە لە نێوان مان و نەماندا پەلەقاژەیانە و بنەماڵەکان و منداڵان هەموو ڕۆژێ ڕێگایەکی دوور و درێژ دەپێون بۆ ئەوەی دەستیان بگاتە ئاو.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: دانیشتوانی کەرتی غەززە بۆ زیندوومان پێویستیان بە ئاوە و ئیسراییل دەبێ بێڵێ دەستیان بگاتە ئاو.

پێشتر جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری فریگوزاری و مرۆڤدۆستانە بە ئاماژە بە داخرانی دەروازە سنوورییەکانی کەرتی غەززە و پێشگریی ڕژێمی زایۆنی بە گەیشتنی یارمەتییەکان بە باکووری ئەم ناوچەیە وشداریدابوو کە قات و قڕی خەریکە لە باکووری کەرتی غەززە سەرهەڵدەدات. "مارتین گریفیتس" وتیشی: دانیشتوانی کەرتی غەززە بە هۆی داخراوبوونی دەروازە سنوورییەکان و نەگەیشتنی یارمەتییەکان بەرەوڕووی قەیرانێکی تۆقێنەر بوونەتەوە. گریفتیس راشکاوانە ڕایگەیاند: ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات بنپێکەری یاسای مرۆڤدۆستانەی نیودەوڵەتییە.