شەهیدبوونی سی فەلەستینی دیکە لە غەززە
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی بیست و چوار مانگی ڕابردوودا سێ جەنایەتی دیکەیان دژ بە فەلەستینییەکان لەم کەرتە ئەنجام داوە.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە وتیشی کە لەم پەلامارانەدا سی فەلەستینی شەهیدبوون و سەد و پێنج کەسیش بریندار. بەم لەونە ژماری شەهیدانی شەڕی دژ بە غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبری ڕابردووە گەیشتۆتە سی و حەوت هەزار و ٢٣٢ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە هەشتا و پێنج هەزار و سی و حەوت کەس. هێشتا زیاتر لە دە هەزار کەس لە کەرتی غەززە بێ سەر و شوێنن و یان تەرمیان لە ژێر دار و پەردووی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماوەتەوە. زیاتر لە پێنج هەزار کەسیش لە لایەن داگیرکەرانی زایۆنییەوە گیراون کە چارەنووسی زۆربەیان دیار نییە. وەزارەتی تەندرووستیی فلەستین لە غەززە جەختی کرد کە زیاتر لە سەدی حەفتای شەهیدان و بریندارانی شەڕی دژ بە غەززە ژن و منداڵن. نیوەڕۆی ئەمڕۆیش لانیکەم پەنجا مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو ناوچیگەلێکی جەولانی داگیرکراو هاویژراوە. خۆڕاگریی ئیسلامیی حیزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاندووە کە هێرشی مووشەکی کردۆتە سەر ناوچەی الزاعوره و بیت هیلل، سەربازخانەی کیلع و یواف و هەرەها بنکەی سەربازیی کەتسرین و نەفەخ.