حوزه‌یران 24, 2024 09:16 Asia/Tehran

وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی ڕێژە و ئامارێک سەبارەت بە دواهاتەکانی شەڕی دژ بە کەرتی غەززە لە سەر خوێندکارانی خوێندنگەکانی ئەم کەرتە، ڕایگەیاند کە ٨٠٠ هەزار خوێندکار لە دەرس و خوێندن دوور کەوتوونەتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەمساڵ ٤٠ هەزار خوێندکار نەیانتوانی بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن. لە بەیاننامەی ئەم وەزارەتخانەیەدا هاتووە کە ئەم ڕووداوە مەترسیدارە هەڕەشەیە لەسەر داهاتووی خوێندکاران و ڕێگری دەکات لە درێژەدانیان بە خوێندن و وەرگیرانیان لە کۆلیژ و زانکۆکاندا. وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین بە ئاماژە بە وێرانبوونی خوێندنگەکان و ناوەندەکانی فێرکاری لەم کەرتەدا ڕایگەیاند کە ٨٥%ی ئەو ناوەندانە لە ئەنجامی پەلاماری ڕاستەوخۆ و بە ئەنقەستی سوپای ڕژێمی زایۆنی تیاچوونە و ئەوەش کێشەیەکی قورسە لە سەر ڕێگای هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن دوای کۆتایی هاتنی ئەم شەڕە.

 "سادق ئەلخوزوور"، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی فەلەستین ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، بە هۆی دەستدرێژیی سەربازی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ٣٥٠ مامۆستای وانەبێژ و ٨ هەزار خوێندکار شەهید بوونە. زیاتر لە 90%ی خوێندنگەکانی کەرتی غەززە لەناوچوونە و 639 هەزار خوێندکاریش بێوەری بوونە لە خوێندنگە و خوێندن.

سەرپەیڤ