حوزه‌یران 26, 2024 20:08 Asia/Tehran

وەزارەتی تەندروستیی لە غەززە ڕایگەیاند، ژماری شەهیدانی کەرتی غەززە بەهۆی بەردەوامیی پەلاماری دڕندانەی رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل، ڕوو لە زیادبوونە.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ڕایگەیاند، سوپای رژێمی زایۆنیستی لە٢٤کاتژمێری ڕابردوو لەچوار تاوانکاریی دژ بە دانیشتووانی کەرتی غەززەدا، ٦٠ شارومەندی فەلەستینی شەهیدو١٤٠ کەسی دیکەی بریندار کرد. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بە هەژمارکرانی ئەو شەهیدانە، ژماری شەهیدانی فەلەستین لە264رۆژ لە دەسپێکی پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە، بۆ٣٧هەزار و٧١٨ کەس زیادی کرد.

هەروەها لەو ماوەدا ٨٦هەزار و٣٧٧ فەلەستینی لەئەنجامی پەلاماری دڕندانەی سوپای رژێمی زایۆنی بریندار بوون.

رژێمی زایۆنیستی لەکاتێکدا بێ لەبەرچاوگرتنی شەرمەزارکرانە جیهانیەکان، درێژە دەدا بە تاوانکارییەکانی کە، بەرنامەی جیهانیی خۆراک لە تازەترین بەیاننامەی خۆیدا وشداریی دا: باشوری کەرتی غەززە بەزوویی شایەتی کەمیی خۆراک و خواردەمەنی دەبێ لەئاستی کارەساتباری قات و قڕیی هاوشێوەی ئەوەی وا بەرلەوە لە ناوچە باکوریەکانی ئەو دەڤەرە ڕووی داوە.

بەرنامەی جیهانیی خۆراک ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەکەی خۆیدا پێی داگرت؛ ئەگەر بەڕاست خوازیاری زاڵبوون بەسەر قەیران و پێشگرتن بە قات و قڕین، پێویستە گرفتە سەرەکییەکان لە کەرتی غەززە چارەسەر بکرێن و پەلامارەکانی سوپای رژیمی زایۆنیش ڕابگیرێن. هەروەها لەو بەیاننامەدا جەخت کرا: دابینکرانی زیاتری خۆراکی تازە، زیادکرانی جۆراوجۆریی خواردەمەنی، دابینکرانی ئاوی سالم و راژەکاریی ئاوەڕۆکان، خرانەڕووی ئاگادارییە تەندروستیی و پاکپارێزییەکان، و بنیات نانەوەی ناوەندە پزشکی و نەخۆشخانەییەکان لە کەرتی غەززە، زەرورییە.

لە هەواڵێکی دیکەدا، بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا وێڕای ڕاگەیاندنی هەواڵی شەهیدبوونی دەیان دیلی فەلەستینی لەژێر ئەشکەنجەو ئازاردا لە گرتووخانەکانی رژێمی زایۆنی، خوازیاری دادگەییکرانی رژێمی زایۆنیستی بوو لەبەر ئەنجامدانی ئەو تاوانکارییانە. حەماس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: تائیستا ٦٠ بەندکراو لە گرتووخانەکانی رژێمی داگیرکەر، لەژێر ئەشکەنجەو ئازاردا گیانیان لەدەست داوە کە لەو هەژمارە،٤٠ کەسیان لە کاتی شەڕی غەززەدا، ڕفێندرابوون. حەماس هەروەها رایگەیاند: ئێمە خوازیاری دادگەییکرانی سەرۆکانی رژێمی داگیرکەر و پێش گرتن بە هەڵاتن و خۆدزینەوەی ئەوان لە سزادرانین.

سەرپەیڤ