ته‌مووز 03, 2024 20:53 Asia/Tehran

٢٧١ـەمین رۆژی پەلاماری رژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززەو لێواری رۆژاوا لەکاتێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە دەسپێبووە کە هێزەکانی ئەو رژێمە لە هێرشێکی درۆنیی بۆسەر ئوردوگای "نورشەمس" لە لێواری رۆژاوا، چوار خەباتکاری فەلەستینیان شەهید کرد، لەهەمان کاتدا شەوی ڕابردوو خۆپێشاندان لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان بەڕێوە چوو و تێیدا ناڕازییان خوازیاری ڕووخانی کابینەی نەتانیاهو بوون.

بەپێی ڕاپۆری میدیا فەلەستینییەکان، لە هێرشی خۆفڕیی رژێمی زایۆنیستی بۆسەر ئوردوگای نورشەمس هەڵکەوتوو لە لێواری رۆژاوای فەلەستین، چوار خەباتکاری فەلەستینی شەهید بوون. هەروەها بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە پزشکییەکان، لەئەنجامی ئەو پەلامارەدا، چوار خەباتکاری فەلەستینی بە ناوەکانی "ساعید عادڵ شافع"، "نمر ئەنوەر ئەحمەد حەمارشە" ، "محەممەد یاسر رەجا شحادە" و"محەممەد حەسەن غنام کنوح" شەهید کران. فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی، ناوچە جیاجیاکانی کەرتی غەززە لەوان بازاڕێکیان لە ناوچەی زەیتون بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، ٢٢ فەلەستینی شەهید بوون.

لەلایەکی دیکەوە، هێزە خۆڕاگرەکانی فەلەستین لە هەڵمەتێکی تازە دژ بە سوپای رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، چوار تانکی مێرکاوا، تانکێکی گواستنەوەی چەکداران و شۆڤڵێکی ئەو رژێمەیان تێکشکاند. بەپێی ئەو ڕاپۆرە، گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لقی سەربازیی حەماس لە کەرتی غەززە ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە شوێنی گردبوونەوەی سوپای دوژمنی زایۆنی لە ناوچەی "ئەلسەلام" لە ڕۆژهەڵاتی رەفەح هەڵکەوتوو لە باشوری کەرتی غەززەی بە رۆکێت کردۆتەئامانج و لەو هەڵمەتە تازەدا ، دوو تانکی مێرکاوای ئەو رژێمەی تێکشکاندووە. هەروەها کەناڵی ئەلجەزیرەش ڕایگەیاند، گوردانەکانی قەسام دوو تانکی مێرکاوای رژێمی زایۆنی لە ئوردوگای ڕۆژاوایی لە گەڕەکی "تەل سوڵتان"ی لە ڕۆژاوای ڕەفەح بە دوو رۆکێتی یاسینی١٠٥پێکاوە.

گوردانەکانی قودسیش ڕایگەیاند: شۆڤڵێکی سەربازیی رژێمی زایۆنی لەجۆری"دی نۆ"مان لە چوار ڕێی بازاڕی ئەلحەلال لە شاری رەفەح بە ئاڕپی جی، کردە ئامانج. لە هەواڵێکی دیکەدا ئەلجەزیرە باسی ئاگرگرتنی تانکێکی گواستنەوەی چەکدارانی رژیمی زایۆنی کرد لە گەڕەکی شوجاعییە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە .

رژێمی زایۆنی کە ئاماری کوژراوان و بریندارانی سانسۆر دەکاو دەنکە دەنکە ڕایاندەگەیێنێ، دانی بەوەدانا کە لە دەسپێکی شەڕی دژ بە غەززەوە ٦٧٤ چەکداری ئەو رژێمە کوژراون کە نیوەیان پاش هێرشی ویشکانیی سەر غەززە، کوژراون.

سەرپەیڤ