ته‌مووز 14, 2024 19:03 Asia/Tehran
  • ژەنەراڵی سوپای داگیرکەر: سەرکەوتنی ڕەها بە مانای نوقمبوون لە زەلکاوی غەززەدایە

ژەنەراڵی هێزی یەدەک لە سوپای ڕژێمی زایۆنی بە ئاماژە بە مانەوەی هێزەکانی سوپا لە کەرتی غەززە جەختی کرد؛ درووشمی "سەرکەوتنی ڕەها" لە باروودۆخی هەنووکەدا بە مانای نوقمبوونی زیاتر لە زەلکاوی غەززەدایە.

ڕۆژنامەی مەعاریۆ بە گێڕانەوە لە «عاموس گەلعاد» ژەنەراڵی یەدەکی سوپای ڕژێمی زایۆنی نووسی: بنیامین نەتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی هیچ ڕێگاچارەیکی بە کردەوەی نییە بۆ قۆناغی پاش شەڕی غەززە و ستراتژیی سوپای دیاری نەکردووە.

ناوبراو سەبارەت بە تەگەرەنانەوەکانی نەتانیاهوو لە بەردەم دامەزرانی ئاگربڕ و مامەڵەی دیلبەدیل وتی: هەرجارەو نەتانیاهوو تیمی دانوستانکار دەنێرێ، هێڵی سوورێکی تازە دیاری دەکات و ئەوەش بەو مانایەیە کە بڕیار نییە ڕێککەوتنێک ڕوو بدات.

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی هەر لە هەمان ڕۆژی دەسپێکی شەڕی غەززەوە درووشمی سەرکەوتنی ڕەهای داوە، درووشمێک کە تا ئێستا پاش تێپەڕینی چەندین مانگ لە دەسپێبوونی شەڕی غەززە، بە کردەوە جێبەجێ نەکراوە.