وشداریی "ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور" لەبارەی دۆخی کارەساتباری نەخۆشخانەکانی غەززە
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور وشداریی دا لەبارەی دۆخی کارەساتباری نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززەو نەبوونی ئامێر و کەرەستەی پێویست بۆ چارەسەرکرانی نەخۆشان و برینداران لەو نەخۆشخانانەدا.
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور لە بەیاننامەیەکدا، لەبارەی دۆخی کارەساتباری نەخۆشخانەکانی غەززە وشداری داو ڕایگەیاند: نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە، لە بچووکترین ئیمکانات بێ بەشن و بەهۆی بەردەوامیی ئەو بارودۆخە، لە هەر چرکەیەکدا، ژمارێکی زۆر لە خەڵک گیانیان لەدەست دەدەن. ئەو ڕێکخراوە جیهانییە، وێڕای ئاماژە بەوەی کە پزیشکان و ستافی نەخۆشخانەکان لە کەرتی غەززە لەبەر لەناوچوونی سیستەمی تەندروستی و سەلامەتی ئەو ناوچەیە، لەباری دەروونی و جەستەیی لەژێرگوشار دان ، ڕایگەیاند: هەرجار کە هێرش دەکرێتەسەر کەرتی غەززە، تیمەکانی پزیشکی و ستافی نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچە، دەکەوێتەبەر گوشارێکی قورس و دژوار.
ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنور هەروەها ڕایگەیاند، لە زیاتر لە نۆ مانگ شەڕی رژێمی داگیرکەر بەدژ کەرتی غەززە، پزیشکان و ستافی نەخۆشخانەکان، تووشی خەسار و نەخۆشیی روحی و دەروونی بوون چونکە هیچ شوێنێک هێمن نەماوەو ئەوان هەر رۆژ شایەتی شەهیدبوونی ژمارێکی زۆرتر لە خەڵکی ناوچەن.