ته‌مووز 22, 2024 20:10 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵیەکان باسیان کرد لە پەلاماری قورسی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی بۆ سەر شاری خان یونس لە باشووری کەرتی غەزە و شەهید بوونی چەن کەس

سەرچاوە هەواڵیەکان باسی پەلامار بۆ سەر ڕوژهەڵاتی خان یونسیان کرد و ڕایانگەیاند کە بە هۆی پەلاماری توند و بە دوای یەکی  ڕژیمی زایونیستی  بۆ سەر ئەو ناوچانە  تا ئێستا  16 کەس شەهید و  دەیان  کەسیش  بریندار بوونە . ئەو سەرچاوەگەلە باسیان کرد لە شەهادەتی  شەش کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە شاروچکەی بەنی سوهەیلا لە ڕوژهەڵاتی خان یونس لە باشووری  کەرتی غەزە . سەرچاوە فەلەستینیەکانیش ئاماژەیان کردە شەهادەتی چەن کەس  بە هۆی پەلاماری داگیرکەران بۆ سەر ناوچەی ئەلفەجم لە شەقامی  دووشەمە بازاڕ لە خان یونس .  ئەو سەرچاوانە باسیان کرد لە بوردمانی  ناوچەکانی ئەلفەڕاحین   ئەلمەتاحن   ئەلقەڕارە  و شێخ ناسر . هاوکات ڕژیمی زایونیستی  ناوچەی زەیتونی لە ڕوژهەڵاتی شاری  غەززە یان دایە بە ر پەلامار کە بە هۆیەوە چەن کەس شەهید بوون هەروەها  ئوردوگای ئەلبریج لە ناوەندی کەرتی غەزە و ناوچەگەلێک لە ڕوژهەڵاتی ڕەفەحیان گولە باران کرد.