ته‌مووز 31, 2024 21:34 Asia/Tehran
  • کوڕی ئیسماعیل هەنیە: بە ترۆرکرانی  ڕێبەران، خۆڕاگریی ناوەستێ

بنه ماله یی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە پەیامێکدا، کاردانەوەی پێشاندا بە شەهیدبوونی باوکییان

عەبدوسەلام کوڕی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لەو پەیامەدا پێی داگرت، باوکم بەئاواتەکەی گەیشت. خوێنی باوکم بەنرختر نیە لە خوێنی بچوکترین زارۆکی فەلەستینی. دوژمنی زایۆنی بزانێ خۆڕاگریی بە ترۆری ڕێبەرەکانی کۆتایی پێ نایەو حەماس هەتا کاتی ئازادکرانی فەلەستین، درێژەدەدا بە خۆڕاگریی.کچی ئیسماعیل هەنیە ڕوو لەسەرانی عەرەب: بۆتان نیە لەبارەی ئێران کە لەئێوە شەرەفی زۆرترە، قسە بکەن. ئێوەی عەرەب لە وڵاتەکانتان میوانداریی لەو ناکەن. ئێوە لە ئێران بەئێمە نزیکترن، بەڵام ئێران باشتر لە ئێوە پاڵپشتمان بوو هەربۆیە، بۆتان نیە لەبارەی ئێرانێک قسە بکەن کە لە ئێوە شەرەفی زۆرترەو بەومانایە کە پێتەختی ئیسلامە.

 

سەرپەیڤ