چەکدارێکی پێشووی ڕژیمی زایۆنیست: چەکدارانی زایۆنیست ماڵەکانی غەزەیان کاول و تاڵان دەکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i430022-چەکدارێکی_پێشووی_ڕژیمی_زایۆنیست_چەکدارانی_زایۆنیست_ماڵەکانی_غەزەیان_کاول_و_تاڵان_دەکرد
چەکدارێکی پێشووی ڕژیمی زایۆنیست کە بۆخۆی بەشداری شەڕەکەی غەزە بوە بەئاشکرا ڕەخنەی گرت لە شێوازەکانی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لەو شەڕە دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 02, 2024 17:10 Asia/Tehran
  • چەکدارێکی پێشووی ڕژیمی زایۆنیست: چەکدارانی زایۆنیست ماڵەکانی غەزەیان کاول و تاڵان دەکرد

چەکدارێکی پێشووی ڕژیمی زایۆنیست کە بۆخۆی بەشداری شەڕەکەی غەزە بوە بەئاشکرا ڕەخنەی گرت لە شێوازەکانی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لەو شەڕە دا.

"یوال گرین"ی پەڕەشووتبازی پێشووی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیست سەربازێکە کە بۆخۆی بەشداری شەڕەکەی غەزە بوەو ئەوەتا ئێستا بەئاشکرا ڕەخنەی گرتوە لە شێوازەکانی شەڕی ئەرتەشی ڕژیمەکەی.

ناوبراو لە وتووویژێک لەگەڵ کەناڵی هەواڵدەری سی ئین ئین وێرای ڕەخنەگرتن لە کردەوەی نەشیاوی چەکدارانی زایۆنیست لە غەزە وتیشی چەکدارانی ڕژیمەکەی ماڵەکانی غەزەیان کاول و تاڵان کردوە.

شەرەکەی غەزە بۆتە هۆی کاول بوونی بەربڵاوی ژێرخان و نەخۆشخانەو قوتابخانەکان و بۆخۆی بەچاوی خۆی وێرانکردنی بەربڵاوی ئەو شوینانەی بەدی کردوەو قەت باوەر ناکەن کە غەزە تاچ ڕادەیەک کاول بووە.

شاری وا هەن کە بەتەواوی وێران بوون و ئەو شتەش کە زۆرتر لە هەموو شتێک ئازارم دەدا تاڵانی دارایی خەڵکی فەلەستین بوو کە خۆم بۆ نەگیراو بڕیارم دا ئەو شوێنە بەجێ بهێڵم.