ئاب 06, 2024 22:36 Asia/Tehran

شەڕی غەززە ئەمڕۆ پێی نایە سێسەد و پێنجەمین ڕۆژی خۆی؛ شەڕێک کە ڕۆژانە سەدان شەهید و برینداری لێ دەکەوێتەوە و سیاسەتی بە برسی ڕاگرتن، کە ڕژێمی زایۆنی دژ بە فەلەستینییەکان دەیگرێتە بەر گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی. هاوکات گرووپەکانی خۆڕاگریی فەلەستین باسی ئەوەیان کردووە کە هیڕشیان کردۆتە سەر ترۆمبیلە جەنگییەکان و بنکە و مۆڵگەکانی سەربازانی داگیرکەر لە چەن میحوەردا.