حەماس: تەنیا ئەو کاتەی دانوستان گەرەنتی دەکرێ کە گوشار بخرێتە سەر ئیسراییل
وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) پێیداگرت: داهاتووی دانوستانەکان سەبارەت بە ئاگربڕ و مامەڵەی دیلەبەدیل تەنیا کاتێک گەرەنتی دەکرێ کە گوشار بخرێتە سەر لایەنی زایۆنی.
جەهاد تاها وتیشت؛ بزووتنەوەی حەماس بە شێوەیەکی ئەرنی و بە نەرمی نواندنێکی زۆر ڕاهات لەگەڵ هەموو پێشنیارەکان لە پێناو کۆتایی هاتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەوان پێشنیارە هاوبەشەکانی مسر و قەتەر کە شەشی مانگی مەیی ٢٠٢٤ هاتە ئاراوە، لە کاتێکدا کە ڕژێمی زایۆنی خۆی بوارد لە قەبووڵ کردنی ئەم پێشنیارە.
جەهاد تاها وتیشی: ڕژێمی زایۆنی بەردەوام هەوڵ دەدات بە داسەپاندنی شەرت و مەرجەکانی خۆی و جەنایەتی زیاتر پێشبگرێ بە سەرکەوتنی هەر دانوستانێک کە ڕەنگە ڕێککەوتنی بەدواوە بێ.
ئەم کاربەدەستەی حەماس پێیداگرت: ڕژێمی داگیرکەرخوازیاری بەردەوامبوونی دانوساتنێکی هیچ و پووچە بۆ ئەوەی بیکاتە پاساوێک بۆ بەردەوامکردنی جەنایتەکانی دژ بە گەلی فەلەستین، هەر بۆیە دەستەبەر کردنی داهاتووی دانوستانەکان و جێبەجێ کردنی خاڵە ڕێکەوتن لەسەرکراوەکان تەنیا لە ڕێگای وەبن گوشار نانی ڕژێمی زایۆنییەوە گونجاو دەبێ.
مسر، قەتەر و ئەمریکا وەکوو ناوبژیوانی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان بزووتنەوەی حەماس و ڕژێمی ئیسراییل ئەمدواییە لە بەیاننامەیەکدا بانگهێشتی ڕژێمی ئیسراییل و بزووتنەوەی حەماسیان کرد تا دانوستانی دامەزرانی ئاگربڕ لە پازدەی مانگی ئاگوست لە دۆحە یان قاهیرە دەست پێ بکەنەوە.