محەممەد نەزال: ئێمه نەیاری وتووێژەکانی ئاگربڕ نین
محەممەد نەزال ئەندامی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە بیروڕادەربڕینێکدا جەختی کرد کە بەیاننامەی ئەم دواییەی ئێمە بە مانای ناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ وتووێژەکانی ئاگربڕ نیە.
نەزال وتی: بەیاننامەی ئەم دواییەی حەماس بەمانای ناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ وتووێژەکانی پێنجشەممەی داهاتوو نیە، بەڵکو حەماس خوازیاری لێکدانەوە لەبارەی گەڵاڵە ئۆپراسیۆنیه کانه هەتا وتووێژەکان نەگەڕیتەوە بۆ سەرەتا وهەرلەو جێگایەی کە لە خۆلەکانی پێشوو ڕاگیراوە، بەردەوام بکرێت ، ناوبراو وتی: لە ڕابردوو دا وتووێژەکانی ئاگربەس تووشی فرێوکاری وکایەدەرهێنانەکانی نتانیاهۆ بوو ودەرکەوت کە ناوبراو بەنیازی دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەتن نیە.
ئەم ئەندامەپلە بەرزەی حەماس وتیشی: هەواڵی بڵاوکراو لە میدیاکان لەبارەی وتووێژەکانی ئاگربڕ یا داخوازی ڕژێمی زایۆنی بۆ بەدەستەوەدانی ناوی ٣٣ دەسگیرکراوی زایۆنی لە بەندی گروپە فەلەستینیەکان لە غەززە، هەوڵێک بۆ کێشە وناکۆکی نانەوە لە ڕەوتی وتووێژەکان دایە وئەگەر بێتوو ڕێککەوتنی گشتیی سەرەتایی لەگەڵ ئاگربڕڕانەگەێندرێت ، ناچێته ناو قۆناخی لێکدانەوەی وردیات.
میسر،قەتەروئەمریکا وەکوو نێوبژیوانانی وتووێژە ناڕاستەوخوکانی نیوان بزوتنەوەی حەماس وڕژێمی ئیسرائیل بە تازەیی لە بەیاننامەیەکدا لە ڕژێمی ئیسرائیل وبزوتنەوەی حەماس بانگهێشتیان کرد هەتا وتووێژەکانی دامەزرانی ئاگربڕ لەپازدەی ئۆت لە دۆحە یاقاهیرە دەسپێبکەنەوە.