حەماس: هەر چەشنە ڕێککەوتنی ئاگربڕ دەبێ چوونەدەری بە تەواوەتی هێزی داگیرکەر لە غەززە بگرێتەوە
ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس پێیداگرت کە هەرچەشنە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە دەبێ چوونەدەری تۆکمە و تەواوی هێزی داگیرکەر لە غەززە بگرێتەوە.
حسام بەدران وتیشی: حەماس لە ڕوانگەیەکی ستراتژیکەوە لە چوارچێوی کۆتایی هێنان بە شەڕ و دەسدرێژکاریی دژ بە غەززە دەڕووانێتە دانوستانەکانی ئێستای دۆحە سەبارەت بە ئاگربڕ و مامەڵەی دیلبەدیل. ناوبراو وتیشی: حەماس بڕوای وایە هەرچەشنە دانوستان دەبێ بە پێی پلان و بەرنامەیەکی ڕوون و ئاشکرا بێ بۆ جێبەجیکردنی ئەوەی پێشتر ڕێککەوتنی لە سەر کرابوو. ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕاشیگەیاند: لەمپەرەی سەر ڕێگای دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە، بەردەوام دواخران و ئیمڕۆ و سبەی کردنی دوژمنی زایۆنییە. بەدران پێیداگرت کە هەر ڕێککەوتنێک دەبێ دامەزرانی ئاگربڕێکی تۆکمە و تەواو، چوونەدەری هەموو هێزی داگیرکەر بە تەواوەتی لە غەززە، گەڕانەوە ئاوارەکان و بنیاتنرانەوەی ئەم کەرتە لە تەنیشت مامەڵەی دیلەبەدیلی لێبکەوێتەوە. ژێدەرە میدیاییەکان ڕۆژی پێنجشەمە باسی بەڕێوەچوونی دانوستان لە دۆحەی قەتەریان کرد سەبارەت بە ڕێککەوتن لە سەر مامەڵەی دیلبەدیل و دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە و ڕایانگەیاندووە کە ئەم دانوستانانە ڕۆژی هەینیش هەر بەردەوام دەبێ.