غەزە گۆڕستانی دەستدرێژکاران/ چەقینی زۆرتری داگیرکەران لە زەلکاوی غەزە
ئەندامێکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند کە هەڵمەتی هێزمەندو قارەمانەنەی خەباتگێڕانی غەزە سەلمێنەری ئەو بەڵێنەی خۆڕاگریە کە ئەو کەرتە دەبێتە گۆڕستانی دەستدرێژکاران.
"عیزەت الڕەشق" پێداگری کرد کە هەڵمەتی هیزەمەندو قارەمانانەی گوردانەکانی قەسام و قودس و خۆڕاگری دلێرانەی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەزە سەلـمینەری وەدی هاتنی بەڵێنی خۆڕاگریە کە خاکی غەزە دەبێتە گۆڕسانێک بۆ دەستدرێژکارو داگیرکەران و دوژمنی زایۆنیستیش بەردەوام زۆرترو زۆرتر بە زەلکاوی غەزەدا ڕۆدەچێ.
ئەو ئەندامە باڵایەی حەماس پێداگری کرد کە نەتانیاهۆ باش دەزانێ کە بەڵێنی ئەو سەرکەوتنە مسۆگەرەی کە بەردەوام دووپاتی دەکاتەوە شتێک نیە جگە لە وەهم و سەراب.
ئەو گوتارەی عیزەت ڕەشق لەکاتێکدا دێتە ئاراوە کە بەپێی ڕاپرسی ڕێکخراوی ڕادۆیۆتەلەفزیۆنی ئەو ڕژیمە نزیکەی سەدی ٤٨ی زایۆنیستەکان پێ یان وایە کە ئەو بانگەشەی نەتانیاهۆ سەبارەت بە سەرکەوتنی مسۆگەر لە کەرتی غەزە ناڕاستەو سەدی پەنجاشیان پێ یان وایە کە نەتانیاهۆ بەپێێ تێ بینی پارتەکەی دەجووڵێتەوە.