ئانرۆا: لە غەززە بۆمب دەبارێ و هیچ ئاوێکیش نیە بۆ خواردنەوە
ئانرۆا رایگەیاند، بارودۆخ لە غەززە بەتایبەت لە دێرولبەلەح لەبەر پەلامارە بەردەوامەکانی رژیمی زایۆنی و نەبوونی ئاوی خواردنەوە، کارەساتبارە.
ناوەندی فریاگوزاریی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆا) زەنگی مەترسیی لێدا سەبارەت بە دۆخی دێرولبەلەح لە غەززەو ڕایگەیاند: لەبەر پەلامارە سەربازییەکانی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر دێرولبەلەح لە ناوەندی غەززە، تەنیا سێ بیری ئاو لەکۆی ١٨ بیری ئاوی خواردنەوە لە ناوچە ، بۆ کەڵک وەرگرتن چالاکن و ئێستا، ناوچەی دێرولبەلەح لەگەڵ٨٥لەسەتای کەمیی ئاو بەرەوڕوویە.
ناوەندی فریاگوزاریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان(ئانرۆا) ڕایگەیاند: ترس و دڵەڕاوکێ تەنگی بە دانیشتووانی غەززە هەڵچنیوە لەبەر ئەوەی ناتوانن پێداویستییە سەرەکییەکانیان دابین بکەن. بارودۆخ کارەساتبارەو تادێ خرابتریش دەبێ. خێزانەکان لە غەززە ناچارن لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە کۆچ بکەن ئەویش لەژێر ئاسمانێک کە بۆمب و مووشەکی لێ دەبارێ.