حەماس: حکومەتی ئەمریکا هاوبەشی تاوانکاریی زایۆنییەکانە
یەکێ لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) رایگەیاند کە حکومەتی ئەمریکا لە تاوانکارییەکانی رژیمی داگیرکەردا، هاوبەشە.
"عەبدوحکەیم حونەینی" لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وتی: ئێمە نەیاری هەرچەشنە گەڵاڵەیەکین بەمەبەستی دیاریکرانی سەرزەوینێکی دیکە بۆ گەلی فەلەستینین.
عەبدولحەکیم حونەین هەروەها وتی: حکومەتی ئەمریکا هاوبەشی تاوانکاریی داگیرکەرانی زایۆنیە.
ئەو ڕێبەرەی بزووتنەوەی حەماس وتیشی: ئەندامانی لایەنگری راستی توندڕەوی رژیمی زایۆنی دەیانەوێ سیاسەتی ژینۆساید بەردەوام بکەن.
هاوکات راگەیێندرا، بەپێی ڕاپۆرێکی تازە، لە کاتی دەسپێبوونی شەڕی ئۆکراین و هێرشی رژیمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززەوە، حەوت کۆمپانیای گەورەی ئوروپیی چێکەری چەکەمەنی و هەروەها کۆمپانیاکانی چێکردنی چەکەمەنی ئەمریکی ، سود و قازانجی زۆریان دەسکەوتووەو شەڕی غەززە و کوشت و بڕی فەلەستینیەکان بووە بە سەرچاوەیەک بۆ دەوڵەمەندبوونی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی تایبەتی سازکردنی چەکئامێر.