دڕندەکاری لەڕادەبەدەری داگیرکەران سەرچاوەگرتوە لە شکستە گەورەکانیان لە غەزە
دڕندەکاری لەڕادەبەدەری داگیرکەران سەرچاوەگرتوە لە شکستە گەورەکانیان لە غەزە
توێژکارێکی فەلەستینی ڕایگەیاند کە دڕندەکاری لەڕادەبەدەری داگیرکەران لە غەزە پەیوەندی هەیە بە شکستی گەورەی زایۆنیستەکان لەو کەرتە، چونکا هەڵمەتی خۆڕاگری لە سەرانسەری ئەو ناوچە هەروا بەردەوامە.
حەمزە به شتاوی توێژکاری فەلەستینی ڕایگەیاند کە دڕندەکاری لەڕادەبەدەری داگیرکەران لە غەزە پەیوەندی هەیە بە شکستی گەورەی زایۆنیستەکان لەو کەرتەو خۆڕاگریش هەروا چالاکانە لەمەیدان دایەو هەڵمەتەکانی لەسەرانسەری ئەو کەرتە و دڕندەکاری و قەڵاچۆی سامناک وبۆردومانی شارەکان و خێوتی ئاوارەکان و پەناگەو کەمپەکانی کەرتی غەزە نەبۆتە هۆی ئەوەی کە خۆڕاگری سەرکوت ببێ یان چالاکی و کاری خۆی بەربەست بکاو ئەوەتا هەنوکە خۆڕاگری هەروا لە مەیدانی شەڕو چالاکی دایە لە سەرانسەری کەرتی غەزە.
ئەو نووسەرە فەلەستینیە وتی کە ڕژیمی داگیرکەر ویستی هێزی خۆی لە باکوری لێواری ڕۆژئاوا بەتایبەت لە جنین و تولکەرم و توباس و نابلۆس بەدیار بخا بەڵام گەورەترین و نزیکترین مەترسی بۆ ئەو ڕژیمە هەڕەشهی هێزەکانی خۆڕاگریە کە دەگەڕێنەوە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتی شەهادتخوازانە.
بەشتاوی هەروەها وریاییدا کە ئەو کارەی داگیرکەران دەبێتە هۆی پەرەسەندنی هەڵمەتی هێزەکانی خۆڕاگری نەک هەر لە باکوری لێواری ڕۆژئاوا بەڵکوو لە باشور بەتایبەت ئەلخەلیل و بەیت لەحم و تەنانەت ڕەنگە بگاتە نێوەڕاستی ڕاموڵڵاو سلفیت و ئەریحا.