گوردانەکانی ئەلقەسام : نتانیاهۆ درۆ دەکات
گوردانەکانی ئەلقەسام ڕایگەیاند : نتانیاهۆ لە باتی ڕزگارکردنی گیراوان میحوەری فیلادلفیای هەڵبژاردووە ناوبراو وتبووی ئەگەر بڕیار بێت لە نێوان فیلادلفیا و گەڕانەوەی گیراوەکان یەکێک هەڵبژێرم من فیلادلفیا هەڵدەبژێرم .
گوردانەکانی ئەلقەسام لە پەیامێکی ڤیدیوییدا ڕوولە زایونیەکان ڕایگیاند ئێوە بە ئەنقەست دەبنە هۆی کوشتنی گیراوەکانی خۆتان . ئەوان زیندوو بوون و لە یەکەمین قوناغی گۆرینەوەی یەخسیرە فەلەستینیەکان و گیراوە زایونیەکان ئازاد دەکران . لە درێژەی پەیامەکەی گوردانەکانی قەسامدا هاتووە نتانیاهۆ وتبووی کە ئەگەر بڕیار بێت لە نێوان فیلادلفیا و گەڕانەوەی گیراوەکان یەکێک هەڵبژێرم من فیلادلفیا هەڵدەبژێرم .
ڕۆژنامەی عێبری زمانی هائارتس ڕایگەیاندکە نتانیاهو بانگەشەی کردووە ئەو بابەتانەی وا لە گەڵ ئەمریکا لە سەری ڕێکەوتبوو قەبووڵی کردووە بەڵام نرمی نواندن سەبارەت بە بابەتێکی سەرەکی وەکوو میحوەری فیلا دلفیا مومکین نیە.خاخامی گەورەی جووەکانیش داوای لە نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد ڕێکەوتنامەی گۆڕینەوەی گیراوانی ئیسرائیلی و یەخسیرانی فەلەستینی لە گەڵ حەماس تەنانەت لە باتی ئازادی سەدان و یان هەزاران یەخسیری فلەستینی کە لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل دان واژۆ بکات. خۆڕاگیری فەلەستینیش ڕایگەیاند نتانیاهۆ بە پێداگری لە سەر داخوازیە ناڕەواکانی خۆی لە وتووێژەکانی ئاگر بڕ، وتوێژەکانی گەیاندە چەقبەستوویی .