شەشەمین ڕۆژی دەسدرێژکاری سەربازانی زایۆنی لە ڕۆخی خۆرئاوایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i430842-شەشەمین_ڕۆژی_دەسدرێژکاری_سەربازانی_زایۆنی_لە_ڕۆخی_خۆرئاوایی
دوابەدوای پەلاماری بەرڵاوی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕۆخی خۆرئاوایی ژمارەیەک لە فەلەستینیەکانی دانیشتووی جنین ناچاربوون ماڵەکانیان بە جێ بهێڵن .
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2024 06:26 Asia/Tehran

دوابەدوای پەلاماری بەرڵاوی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ڕۆخی خۆرئاوایی ژمارەیەک لە فەلەستینیەکانی دانیشتووی جنین ناچاربوون ماڵەکانیان بە جێ بهێڵن .

سەربازانی داگیرکەر ئەمڕۆ پەلاماریان کردە سەر شارۆچکەکانی " ئارنا ودورا" لەڕۆخی خۆرئاوایی وبە داخستنی شوێنەکانی هاتووچووی شاری ئەلخەلیل لە هاتنی فەلەستینیەکان بۆ ناو گڵکۆی ئیبراهیمی پیشگیریان کرد. سەربازانی داگیرکەر هەروەها پەلاماریان کردە سەر گوندێک لە ڕۆژهەڵاتی شاری قلقیلیە . ژێدەرەهەواڵیەکان لە ڕۆخان وکاول کردنی ژێرخانەکان ،ڕێگاکان، ئاوەڕووکان ، شەبەکە ئاوی وکارەباییەکان لە جەنین لەلایەن ترۆمبیلەکانی ڕژێمی زایۆنی هەواڵیان دا. ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین فیلم گەلێکی لە ئاگر کەوتنەوە ناو مالێک لە ئۆردوگای جەنین دوای تەقاندنەوەی لە پەلاماری هێزە داگیرکرەکان بڵاوکردەوە.

هاوکات سوپای ڕژێمی داگیرکەر کەرەسەو ئامێری سەربازی زۆرتری بۆشاری جەنین وئۆردوگاکانی گواستەوە/.