وشداریدانی حەماس بە رژیمی زایۆنیستی
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ئەمڕۆ چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆیەکی کورت وشداریی دا بە رژیمی زایۆنیستی.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە گرتەڤیدیۆیەکدا ڕایگەیاند، هەرکات کە دەسدرێژکارییەکان بەدژ کەرتی غەززە بوەستێ، گیراوانی زایۆنی بە زیندوویی ڕادەست دەکرێنەوە. حەماس لەو گرتەڤیدیۆییەیدا هەروەها پێی داگرت؛ هەر رۆژێک کە "بێنیامین نەتانیاهو" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەسەر دەسەڵات بێ، رەنگە بەواتای تابوتێکی تازە بێ.
حەماس رایگەیاند: بێتوو دەسدرێژکارییەکان درێژەیان بێ، چارەنووسی گیراوانی زایۆنی بەنادیاریی دەمێنێتەوە، خۆتان بڕیار بدەن. پرسی مانەوەو یان نەمانەوە لە میحوەری فیلادلفیا بووە بە هۆکاری ناکۆکیی نێوان بەرپرسانی لەشکریی و سیاسیی رژیمی زایۆنی و لەکاتێکدا کە سەرۆکانی سوپای ئەو رژێمە، مانەوە تێیدا بە بێ سود دەزانن، نەتانیاهو و وەزیرە توندڕەوەکانی جەخت دەکەنەوە لە پێویستیی مانەوە لەو میحوەرەدا.