وشداریی "نەبیل ئەبوو رودەینە" لەبارەی هەوڵی رژیمی زایۆنی بۆ تێکدانی سەقامی ناوچە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i430878-وشداریی_نەبیل_ئەبوو_رودەینە_لەبارەی_هەوڵی_رژیمی_زایۆنی_بۆ_تێکدانی_سەقامی_ناوچە
وتەبێژی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەبارەی مەترسییەکانی هەوڵی رژیمی زایۆنیستی بۆ تێکدانی سەقامی ناوچە لەڕێی درێژەدان بە ژینۆسایدی فەلەستینیان لە کەرتی غەززە، وشداریی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2024 15:03 Asia/Tehran
  • وشداریی

وتەبێژی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لەبارەی مەترسییەکانی هەوڵی رژیمی زایۆنیستی بۆ تێکدانی سەقامی ناوچە لەڕێی درێژەدان بە ژینۆسایدی فەلەستینیان لە کەرتی غەززە، وشداریی دا.

"نەبیل ئەبوو رودەینە" وتەبێژی فەرمیی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین پێی داگرت؛ نەیارەتی بێنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی لەگەڵ کشانەوە لە میحوەری فیلادلفیا (سەلاحەدین) لە کەرتی غەززە، ڕەت کراوەو ئیدانەکراوە. "ئەبوو رودەینە" هەروەها وتی کە ئەو لێدوانانەی نەتانیاهو، پێشێلکەری هەموو بڕیارنامەکان، یاساوڕێسا نێودەولەتییەکان و ڕێککەوتننامە مۆرکراوەکان و پێشاندەری ئامانجەکانی رژیمی ئیسرائیلە بۆ پەرەپێدانی داگیرکەری و پەیوەست کرانی لێواری رۆژاوا و شارۆچکەسازی.

ناوبراو وێڕای وشداریدان لەبارەی مەترسییەکانی هەوڵدانی رژیمی زایۆنیستی بۆ تێکدانی سەقامی ناوچە لەڕێی شەڕی ژینۆساید لە کەرتی غەززەدا، حکومەتی ئەمریکا وەک لایەنگری سەرەکیی رژیمی داگیرکەر بە بەرپرسی ئەو بشێویی و قەیرانە زانی و داوای لەو وڵاتە کرد بەرپرسانی رژیمی زایۆنی ناچاربکا شەڕی هەمەلایەنە بەدژ گەل، سەرزەوین و پیرۆزییەکانی فەلەستین کە ئامانج لێی، تەقاندنەوەی ناوچەیە، بوەستێنێ.