حەماس: نەتانیاهو پێش بە ڕێککەوتن دەگرێ
یەکێ لە بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی حەماس جارێکی دیکە جەختی کردەوە، سەرۆک وەزیران و کابینەی رژیمی زایۆنیستی، پێش دەگرن بە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ و پێک گۆڕینەوەی دیلکراوان و گیراوان.
"عیزەت ئەلڕەشق" لە کاربەدەستانی پلەبەرزی بزووتنەوەی حەماس وتی: هەمووان ئاگاداری ئەوەن کە نەتانیاهو و کابینە نازییەکەی، ڕێگری بەردەم ڕێککەوتنی ئاگربڕن و ئەگەر نەتانیاهو نەکەوێتەژێر گوشار و بەوەی وا لەسەری ڕێککەوتن کراوە، ئەرکمەند نەکرێ، گیراوانی رژیمی داگیرکەر ئازاد نابن.
ناوبراو وتیشی: داواکارییەکانی ئێمە بۆ ڕاگرتنی هەمیشەیی دەسدرێژکاریی و چوونەدەری بەتەواوەتی لە کەرتی غەززە، ڕوون و ئاشکرایەو ئێمە بەوان پێبەندین و ئەو داواکارییانە ناگۆڕدرێن.
ئەلڕەشق لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: سەبارەت بە لەبەرچاوگرتنی شەرت و مەرجی تازەی نەتانیاهو وەک خاڵێک بۆ دانوستان و گەڕانەوەمان بۆ خاڵی دەسپێک، وشداریی دەدەین.
"باسم نەعیم" وتەبێژی حەماسیش وتی کە کاربەدەستانی ئەمریکی کە وەک سەرچاوەی ئەو بابەتە، جوڵانەوە، دانوستانەکانیان ژەهراوی کرد.
وتیشی: بزووتنەوەی حەماس جەخت دەکاتەوە لە پێبەندبوونی بەوەی وا لە دووەمی ژولای ئەمساڵ بەگوێرەی پێشنیاری "جۆ بایدێن"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو بڕیارنامەی ژمارە دووهەزار و حەوسەت و سی و پێنجی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێککەوتنی لەسەر کرا. ئێمە ئامادەین خێرا لەبارەی هەوڵە پراکتیکیەکانی ئەو ڕێککەوتنە دانوستان بکەین.
هاوکات "سێرگئی لاڤرۆف"ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە پێداگریی لەسەر پێویستیی کۆتایی هێنان بەشەڕی رژیمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە، وتی: ئەمریکا لەمپەر دەخاتەبەردەم پەسەندکراوە نێونەتەوەییەکانی هاوپێوەند بە ئاگربڕ لە کەرتی غەززە.