ئه‌یلوول 10, 2024 18:25 Asia/Tehran
  • شەڕی پلانبۆداڕێژراوی ئیسراییل دژ بە ژێرخانە تەندرووستییەکانی کەرتی غەززە

وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد سیستەمی تەندرووستیی لە غەززە کەوتۆتە بەر مەترسیی شەڕێکی سیستماتیک و کاولکەری گەورە.

ئەم وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەیەکدا وتیشی کە بێدەنگەکردن لەهەمبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی، گیانی خەڵکی مەدەنیی زیاتر دەخاتە مەترسییەوە. لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە بێتوو سووتەمەنی دابین نەکرێ، نەخۆشخانەی ئەندونیزیایی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بە تەواوەتی پەکی دەکەوێ و هیچ ڕاژەکاری و خزمەتگوزارییەکی لێ ناوەشێتەوە. وەزارەتی تەندرووستیی غەززە جەختی کرد کە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە تەواو پەرەی سەندووە، ئەوەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی داناوەتە سەر ڕاژەکاری و خزمەتگوزاریی تەندرووستی و دەرمانی لەم کەرتەدا. ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاندووە؛ ژماری شەهیدانی غەززە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە تا ئێستا گەیشتۆتە چل و یەک هەزار و بیست کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە نەوەد و چوار هەزار و ٩٢٥ کەس. وەزارەتی تەندرووستیی لوبنانیش لە بەیاننامەیەکدا باسی پەلاماری ئاسمانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر جادەیەک لە بوقاعی ڕۆژاوای کرد کە شەهید بوونی یەک کەس و بریندار بووونی دوو کەسی دیکەیشی لێکەوتۆتەوە.