ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان: هیچ شوێنێکی غەزە دڵنیا نیە
هاودەنگکاری کاروباری مرۆڤانەو بۆ نۆژەنکردنەوەی کەرتی غەزەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وێرای ئاماژە بە دۆخی نامرۆڤانەی کەرتی غەزە لەسایەی درێژەو پەرەی پەلاماری زایۆنیستەکان ڕایگەیاند کە هیچ شوێنێکی غەزە دڵنیا نیە.
سیگرێت کاک" وتی: سەرجەمی کۆمەڵگەئی جیهانی پێویستی ئەرکی خۆی بەئەستۆ بگرێ و بەخێرایی ئاگربڕ لەو ناوچە جێگیر بکرێ و بەمجۆرە پاڵپشتی خەڵکی سڤیل بن.
ناوبراو وتی: ئەو نەخۆشیانەی کە دەیان ساڵ وو لەو ناوچە بەدی نەدەکران هەنوکە خۆیان بەدیار خستۆتەوە، بۆوێنە ئیفلیجی منداڵان.
کاک وێرای پێداگری لەسەر پێویستی تەواوکاری کەمپەینی واکسیناسیۆنی منداڵانی غەزە لەبەرامبەر ئەو پەتایەدا ئاماژەی کردە دۆخی شپرزەی منداڵانی غەزەو ڕایگەیاند کە کەرتی پەروەردە لەو کەرتە بەتەواوی ڕاگیراوەو زۆرتر لە ٦٢٥ هەزار قوتابی ناچنە قوتابخانە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە بەسەرنج دان بە بەرگرتن لە بردنی یارمەتی زۆرتر بۆ کەرتی غەزە چالاکی مرۆڤانە بەباشی بەڕیوە ناچی و ئێمە پێویستیمان بە بردنی کەرەسەو ئامێری پەیوەندی و پێوشوێنگرتنی باشترە بۆ بەڕیوەبردنی ئەرکەکانمان لەو کەرەو نۆژەن کردنەوەی ئەو کەرتەش نابێ لەوە زۆرتر بخایەنێ.