تشرینی یه‌که‌م 11, 2024 19:41 Asia/Tehran
  • ژماری شەهیدانی غەززە گەیشتە ٤٢ هەزار و ١٢٦ کەس

وەزارەتی تەندرووسیی غەززە ڕایگەیاند؛ ژماری شەهیدانی فەلەستینی لەم یەکساڵەدا گەیشتۆتە ٤٢ هەزار و ١٢٦ کەس و ژماری بریندارانیش گەیشتۆتە ٩٨ هەزار و ١١٧ کەس.

وەزارەتی تەندرووستیی غەززە ڕایگەیاند سوپای ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا چوار کۆمەڵکوژیی دیکەی لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە کە بە هۆیەوە ٦١ فەلەستینی شەهید بوونە و ٢٣١ کەسیش بریندار. ئەم وەزاەرتخانەیە ئاماژەی بەوەش کرد کە هێشتا ژمارێکی زۆر لە شەهیدەکان لە ژێر داروپەردوی ماڵ و باڵاخانە ڕووخاوەکاندا ماونەتەوە و دەسڕاگەیشتنی هێزەکانی فریاگوزار بە تەرمەکانیان گونجاو نییە. سوپای ڕژێمی زایۆنی لە زیاتر لە یەک ساڵ لەمەوبەرەوە پەلامارێکی بەربڵاوی بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێ کردووە و زۆربەی گەڕەکەکانی هەموو شار و گوندەکانی ئەم کەرتەی بۆردومان کردووە و بەشێکی زۆری دامودەزگە گرینگ و ژێرخانەییەکانی غەززە لەوان نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانی لە پەلامارەکانی ئیسراییلدا بە تەواوەتی تیاچوونە.